بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە هەولێر نۆ کەس بریندار بوون
لەمبارەوە فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە: "كاتژمیر 30و10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كیی هه‌ولێر كه‌سنه‌زان و له نزیك ماجدی مۆڵ رووداوێكی هاتوچۆ له نیوان 5 ئۆتۆمبێلدا کەوتەوە و له ئه‌نجامی رووداوه‌كه 9 كه‌س بریندار بوون و ه‌زیانیكی زۆری مادیش بەر ئۆتۆمبێلەکان كه‌وتووه".
ئاماژەی بەوەش کردووە: "هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه هه‌وڵێكی ڕێڕەوگۆڕینی له‌ناكاو بو لەلایه‌ن شۆفێری "كامرییە‌كی تایبه‌ت" كه له ئه‌نجامی هه‌وڵی ڕێڕەوگۆڕینه‌كه‌ش خۆی كێشاوە به كیایه‌كی بارهه‌ڵگری بچووك كه‌له ته‌نیشتییه‌وه ده‌ڕۆیشت و له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێلی کیاکە كۆنترۆلی له‌ده‌ست داوە و چوووەتە سایدی تری شه‌قام و پاش ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر دورگه‌ی ناوه‌ندی شه‌قام كه‌وتبوو و له‌ودیویش خۆی كیشاوە به كرۆلایه‌كی تاكسی و "بی وای دی"یەکی تایبه‌ت و دواتر خۆی كیشاوە به ئوتومبیلیكی وه‌ستاو له‌ناو گه‌راجێک ئینجا وه‌ستاوە".
فازڵ حاجی ئاماژەی بەوەش داوە: "لە ئەنجامی ئەو پێکدادانە له‌ناو ئۆتۆمبێلە "بی وای دی"یە‌كه شۆفێر و 5 سه‌رنشین هه‌بوون بریندار بوون و له‌ناو تاكسییه‌كه‌ش شۆفێر و سه‌رنشینێك بریندار بوون و شۆفێری كیاکەش بریندار بووە".
باسنيوز
