زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دھۆک هاوکاریی وەزارەتی تەندروستی دەکات

زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دھۆک هاوکاریی وەزارەتی تەندروستی دەکات
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە زانکۆی ئەمریکیی کوردستان - دھۆک، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ھاوکاریی تەندروستی پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات.

بڕیارە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2020.9.6 لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دھۆک، ھاوکاریی تەندروستی بگەیەنێتە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان".

ئەو ھاوکارییانە بریتین لە پێداویستیی پزیشکی بۆ رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

زانكۆی ئەمریكی لە كوردستان – دهۆك ساڵی 2014 لە شاری دهۆك كراوەتەوە. یەكەم خولی وەرگرتنی خوێندكارانی لە وەرزی خوێندنی 2014 – 2015 دەست پێ كردووە.












باسنیوز



Top