پارێزگاری هەولێر: درێژە بە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەدەین

پارێزگاری هەولێر: درێژە بە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەدەین
پارێزگاری هەولێر پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناحیەی دارەتووی لە سنووری قەزای دەشتی هەولێر بەسەر کردەوە و رایگەیاند کە درێژە بە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەدەن.

ئەمرۆ شەممە ٥ی٩ی٢٠٢٠، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە میانی بەسەرکردنەوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناحیەی دارەتوو لە سنووری قەزای دەشتی هەولێر رایگەیاند: "بەهۆی ئەو دۆخە داراییەی هەمان بووە نەمانتوانیوە، وەڵامی هەموو داواکارییەکانی هاووڵاتییان بدەینەوە، ئەم پڕۆژانەی لێرەش لە دارەتوو تەواو دەکرێن لەسەر بودجەی پاێزگایە کە دەمێکە ئەم پڕۆژانە تەواو نەکراون".

لەوەڵامی پرسیاری پەیامنێری (باسنیوز) لەبارەی جۆری پڕۆژەکان فرسەت سۆفی گوتی: "لە ئێستادا زۆربەی پڕۆژەکانی هەولێر خزمەتگوزارین، چونکە ئەو پارەیەی لەبەر دەستمانە هەر‌بەشی ئەو پڕۆژانە دەکات، بەڵام چەندان پڕۆژەی ستراتیژیش وەک تونێلی پیرمام و ڕێگای گۆپاڵ و وێستگەکانی کارەبا و ڕێگای ١٥٠ مەتری لە جێبەجێکردندان و بەپێی خواستی هاووڵاتییانیش درێژە بە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەدەین".












باسنیوز



Top