سەرۆكی حكوومەت ڕەزامەندی لەسەر نۆژەنكردنەوەی شەقامێكی گرنگی هەولێر دا

سەرۆكی حكوومەت ڕەزامەندی لەسەر نۆژەنكردنەوەی شەقامێكی گرنگی هەولێر دا
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگای هەولێر دەست بە نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنەوەی ڕێگای سه‌ره‌كیی حاجی ئۆمەران دەکات.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر کە ئاماژە بەوە دراوە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندبی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بڕیاری دا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە کارکردنی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنەوەی ڕێگای سه‌ره‌كیی حاجی ئۆمەران بکرێت.

ڕێگای سەرەکیی حاجی ئۆمەران - چۆمان کە ڕێگایەکی ستراتیژیی نێودەوڵەتییە و گرنگیی زۆری بۆ بازرگانیی و گەشتیاری هەیە، ڕێگاکە هاتوچۆیەکی زۆری لەسەرە و ڕۆژانە چه‌ندین ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی گەشتیاری هاتوچۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.














باسنیوز



Top