مه‌یاده نه‌جار: ده‌بێ كورد یه‌ك هه‌ڵوێست بێت بۆ هه‌موارى یاساى دادگاى فیدراڵی
د. مه‌یاده نه‌جاڕ په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یاند "دادگاى فیدراڵى به‌رزترین دامه‌زراوه‌ى دادوه‌ریی ده‌ستورییه له عێراق و ده‌تواندرێ بۆ چاره‌سه‌ركردنى زۆربه‌ى كێشه‌كان په‌ناى بۆ ببرێت، بۆیه گرنگه كورد یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بێت له پرسى هه‌مواركردنه‌وه و هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه له پرۆژه یاساكه‌دا ئه‌نجام بدرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد "له كۆى نۆ ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دادگاى فیدراڵى، دوویان كوردن، ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره‌یه، چونكه دادگاى فیدراڵى ده‌توانێ زۆر شت یه‌كلایی بكاته‌وه، له‌وانه‌ش په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامى هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك، ئه‌گه‌ر كورد نوێنه‌رى نه‌بێ له دادگاكه، لایه‌نه‌كانى دیكه ئه‌وه‌ى بیانه‌وێ به یاسا تێیده‌په‌ڕێنن، بۆیه یه‌كده‌نگى كورد زۆر گرنگه بۆ مانه‌وه‌ى ئه‌و دادوه‌رانه له شوێنى خۆیان و به‌رده‌وامبوونیان".
نەجاڕ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له دانیشتنى سبەی شه‌ممه‌دا په‌رله‌مانى عێراق خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاساى هه‌مواركراوى یاساى دادگاى فیدراڵى بۆ ساڵى 2005 ئه‌نجام ده‌دات، بۆیه گرنگه سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان یه‌ك گوتار بن، چونكه ئه‌مه بابه‌تێكى نیشتمانیه و پێویسته به‌رژه‌وه‌ندى كوردستان بخه‌ینه پێش به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كان".
باسنيوز
