بڕیارێک سەبارەت بە دەوامی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان درا
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە پێویستە گشت فەرمانبەرانی حکوومەت پابەند بن بە دەوامی فەرمی لە یەکشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەک لە کاتژمێر ٨ بۆ ٣ی پاشنیوەڕۆ.
لە راگەیەندراوەکەدا کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە د.جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە ئەوە داوە کە پێویستە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەرکەکانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن و پابەندبن بە دەوامی فەرميی وەزارەت و دامەزراوەکانیان، لەدەستپێکی دەوامی فەرمی لە ڕۆژانی یەکشەمەوە تا کۆتایی دەوام لە ڕۆژانی پێنجشەمە، لە کاتژمێر (٨:٠٠)بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-
ڕاگەیاندراوێک لە گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان
- پێویستە گشت فەرمانبەرانی حکومەت پابەندبن بە دەوامیی فەرمی لە یەکشەممەوە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر (٨:٠٠)بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ. لە کاتی دەوامیشدا پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكاره تهندروستییهكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به لهبهرچاوگرتنی بهرژهوهندی گشتی و له پێناو باشتر خزمهتكردنی هاووڵاتییان و راپەڕاندنی كارهكانیان له دامودهزگاكانی حكومهت و گەیاندنی خزمهتگوزارییه گشتییهكان و ئاماژە بە ھەردوو بریاری ژمارە (١)ی ئەنجومەنی وەزیران لە ١٥/ ٧/ ٢٠١٩ و بڕیاری (٥٢) لە ٥/ ٥/ ٢٠٢٠.
جەخت دەکەینەوە لە سەر پابەندبوونی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بە خزمەتی گشتی ڕاسپێردراون و گشت کارمەندانی حکومەت لە وەزیر و سەرۆک دەستەکان و خاوەن وەزیفە باڵاکان و ئەوانەی ئەو پلەشیان هەیە و کارمەندانی ڕاژەی شارستانی و هێزە چەکدارەکان وهێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەرکەکانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن و پابەندبن بە دەوامی فەرميی وەزارەت و دامەزراوەکانیان، لەدەستپێکی دەوامی فەرمی لە ڕۆژانی یەکشەمەوە تا کۆتایی دەوام لە ڕۆژانی پێنجشەمە، لە کاتژمێر (٨:٠٠)بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.
هەروەها پێویسته له كاتی دهوامدا، فهرمانبهران پابەندبن بە گشت رێنمایی و رێكاره تهندروستییهكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
د. جوتیار عادل
گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان
٢٠٢٠/٩/٣
باسنيوز
