ناتۆ: یۆنان و توركیا رێككه‌وتن دانووستان بكه‌ن
سكرتێری ناتۆ روونیكرده‌وه، هه‌ردوو وڵات رێككه‌وتن ده‌ست به دانووستانی ته‌كنیكی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگایه‌ك بدۆزرێته‌وه ئه‌و دوو وڵاته رووبه‌ڕووی یه‌كدی نه‌بنه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، رایگه‌یاند، توركیا چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یۆنان ده‌كات، كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
گوتیشی: ئامانج له‌و كۆبوونه‌وه‌یه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌یه، كه له‌نێوان هه‌ردوولاماندا هه‌ن.
K24
