فرۆکەخانەی سلێمانی داوایەک ئاراستەی ئەو گەشتیارانە دەکات کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

فرۆکەخانەی سلێمانی داوایەک ئاراستەی ئەو گەشتیارانە دەکات کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن بڵاو کردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کە تێیدا ئەوە خراوەتە روو، کە بە پاڵپشتی ڕێنماییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی و وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پارێزگاریکردنی سەلامەتی گەشتیاران و تەندروستی گشتی، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی داواکارە لە گەشتیاران کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن لە ڕێگای فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە، پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:

- لە کاتی گەیشتنی هەرگەشتیارێك لە دەرەوە بۆ ناو فڕۆکەخانە پێویستە پشکنینی PCR) polymerise chain reaction) تایبەت بە پەتای کۆڕۆنا (Covid - 19) بکات وە تیمەکانی تەندروستی دڵنیان بن لە بوونی بەڵگەی پشکنین.

- ئەم ڕێنماییە جێ بەجێ دەکرێت لە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٩/٢ کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەو وە هیچ پاساوێکی تر پەسند نییە.













باسنیوز



Top