پشدەر.. کەسێک بە ئامێرێکی پشکنینی شوێنەوارەوە دەستگیر کرا
محەمەد فازیڵ، گوتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین راگەیاند: "دوای ئاگادارکردنەوەمان، هێزەکانمان لە بنکەی ئاسایشی هەڵشۆ کەسێکیان دەستگیر کردووە کە ئامێرێکی پێشکەوتووی گەڕان و پشکنینی شوێنەواری پێ بووە".
گوتیشی: "تۆمەتبارەکە دانیشتووی سنووری قەزای سۆرانە و ئێستا بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر و بەپێی ماددەی (٦۳)ی شوێنەوار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە".
باسنيوز
