نووسینگەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکرێنەوە

نووسینگەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکرێنەوە


ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رای گەیاند لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشێکی زۆری نووسینگەکانی پەرلەمانی کوردستان لە سەنتەری پارێزگاکان و شوێنەکانی دیکە کە ماوەیەک بوو بەهۆی بوونی پەتای کۆرۆناوە داخرابوون، دەکرێنەوە

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە دەستپێكی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستاندا كە ئێستا بەڕێوە دەچێت، ڕای گەیاندووە کە ڕێکەوتی ٦ی٩ی٢٠٢٠ بەشێکی زۆری نووسینگەکانی پەرلەمانی کوردستان لە شار و شارۆچکەکان، دیسان دەکرێنەوە.

گوتیشی: "پێشتر بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو نووسینگانەی پەرلەمان داخرابوون، چونکە شوێنەکەیان بچووکە و مەترسیی بۆ کارمەندانی پەرلەمان دروست دەکرد، بۆیە داخرابوون".






باسنیوز
Top