کچێکی کوردی ئێزدی لە یەک ساڵی کەوتە دەستی داعش و لە حەوت ساڵی دۆزرایەوە

کچێکی کوردی ئێزدی لە یەک ساڵی کەوتە دەستی داعش و لە حەوت ساڵی دۆزرایەوە
کچێکی کوردی ئێزدیی تەمەنی حەوت ساڵ لە خانەی بێسەرپەرشتانی موسڵ دۆزرایەوە، دوای ئەوەی دی ئێن ئەیی وەرگریا، درایەوە بە ماڵی کوڕە مامێکی لە کامپی خانکێ.

سەعدیە خدر لە گوندی حەردانی شنگال تەمەنی یەک ساڵ بوو کاتێک کەوتە دەستی داعش، باوک و دایکی و خوشک و براکانی براون و بێسەروشوێنن، پێش دوو ساڵ کەسێکی نەناسراو سەعدیەی بردووەتە خانەی بێسەرپەرشتانی موسڵ، وێنەیان بڵاوکردووەتەوە و کەسوکاری چوون بەدەمیەوە، وەرگرتنەوەی سەعدیەش دوو ساڵی خایاندووە.

دوو خوشکی سەعدیە پێش چوار ساڵ لەدەست داعش رزگارکراون، هەردووکیان ئێستا لە ئوسترالیان. سەعدیە کوردی نازانێت و بە عەرەبی قسە دەکات.




rudaw
Top