هەورەبرووسکە تازە زاوایەک لە کەلار دەکوژێت

هەورەبرووسکە تازە زاوایەک لە کەلار دەکوژێت
گەنجێکی 22 ساڵ لە گوندی بەکربایەفی سەر بە ناحییەی شێخ تەویل ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی هەورەبرووسکەوە گیانی لەدەستدا. گەنجەکە مانگ و نیوێکە هاوسەرگیریی کردووە و لەکاتی هەورەبرووسکەکە خەریکی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گوندەکەیان بووە.

ئاکۆ فایەق ئەو گەنجەیە، سێ برا و دوو خوشکی هەیە و ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ ژمارەیەک کرێکار خەریکی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گوندەکەیان بوون، سامان لە سەربانی مزگەوتەکە بووە و هەورەبرووسکە لێیداوە و گیانی لەدەستداوە.

ژیلوان عادل شکور، بەڕێوەبەری ناحیەی شێخ تەویل سەر بە قەزای کەلار بە رووداوی راگەیاند کە هیچ کەسێکی دیکە لە رووداوەکەدا بریندارنەبوون


rudaw
Top