لە هەرێمی کوردستان ٢٧ تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

لە هەرێمی کوردستان ٢٧ تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا
لە نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا کە ئەمڕۆ بڵاو کراوەتەوە، هاتووە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٧ تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست داوە.

لە نوێترین ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ژمارە (١٨٩) کە ئەمڕۆ چوارشەممە 2020.9.2 بڵاو کراوەتەوە، هاوکات لەگەڵ گیان لەدەستدانی ٢٧ تووشبوو، لە هەموو هەرێمی کوردستان ٥٧٩ کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە هەموو هەرێمی کوردستان ٤٤٩ کەسیش لە پەتاکە چاک بوونەتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٨٩)

١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتیەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە)

هیچ هاووڵاتیەك لە کەرەنتینن نەماوە.

٢. پشکنین: (٥٢٥٥ پشکنینی نوێ)

(١٣٣٥ هەولێر)، (٧٦٤ سلێمانی، ٨٥ گەرمیان)، (٣٠٠١ دهۆك)، (٧٠ هەڵەبجە)

٣. تووشبوو: (٥٧٩ تووشبووی نوێ)

(١٦٤ هەولێر)

(٩٧ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)

(٢٦٨ دهۆك)

(٢٥ هەڵەبجە)

٤. چاکبوون: (٤٤٩ چاکبوون)

(٢٧٨ هەولێر)

(٣٦ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان)

(٨٣ دهۆك)

(٢٠ هەڵەبجە)

٥. مردن: (٢٧ مردن)

(٨ هەولێر)

(٦ سلێمانی، ١ گەرمیان، ٥ ڕاپەڕین)

(٧ دهۆك)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٣٢٤٣٨٠ (١٢٨٢٧٨ هەولێر، ٨٩٥٩٠ سلێمانی، ١٠٣٤٦٩ دهۆك، ٣٠٤٣ هەڵەبجە)

تووشبوون ٢٩٩٢٦ (١٢١٥٣ هەولێر، ١٢١٨٧ سلێمانی، ٤٦٣٦ دهۆك، ٩٥٠ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٨٩٦٩ (٨٢٢٥ هەولێر، ٨٢٥٠ سلێمانی، ١٦٣٧ دهۆك، ٨٥٧ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٩٨٣٢ (٣٥٠٢ هەولێر، ٣٣١٦ سلێمانی، ٢٩٣٨ دهۆك، ٧٦ هەڵەبجە)

مردن ١١٢٥ (٤٢٦ هەولێر، ٦٢١ سلێمانی، ٦١ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە)


وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢ی ئەیلول ٢٠٢٠










باسنيوز




Top