پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوە بۆ دوو پرۆژە و پێشنیازەیاسا دەکات
کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2-9-2020، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە 1ـی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، ساز کرد.
پێشتر پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کردبوو، کە بریتین لە؛
یه‌كه‌م: یه‌ك ده‌قیقه بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له گیانی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشی نه‌ته‌وه‌یی.
دووه‌م: كردنه‌وه‌ی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م / دووه‌م) له مادده‌ی (7)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: وته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه یاسای (فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (83) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
باسنيوز
