حكوومەت پارە و خۆراك بەسەر هەزاران خێزان دابەش دەكات

حكوومەت پارە و خۆراك بەسەر هەزاران خێزان دابەش دەكات
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵاتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، بڕێك پارە و خۆراك بەسەر 452 هەزار خێزان دابەش دەكرێت.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لیستێك ئامادە دەكرێت بۆ دابەشكردنی 100 ھەزار دینار بەسەر 140 ھەزار خێزان، لە بەڕێوەبەرایەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دھۆك لیستەكە ئامادەكراوە، لە پارێزگاكانی دیكەش ئامادەكردنی لیستەكە لە قۆناغی كۆتایی دایە، لەم مانگە دەست بە دابەشكردنی پارەكە دەكرێت".

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەشدا، لەپاڵ ئەو پڕۆسەیە خەریكی بەرنامەیەكن بۆ دابەشكردنی خۆراك بەسەر هەزاران خێزان گوتیشی: "ھاوكات پڕۆژەیەكی دیكەمان هەیە، دابەشكردنی بڕێك خۆراكە بەسەر 312 ھەزار خێزان لە ھەرێمی كوردستاندا، ئێستا سیستمێكمان ئامادەكردووە، بەڵام تاوەكوو لە ئەنجومەنی وەزیران پەسند نەكرێت ناچێتە قۆناغی جێبەجێكردن".

ئاشكراشی كرد بۆ هەرخێزانێك 50 كیلۆ برنج و 7 لیتر رۆنی زەیت دەدرێت، گوتیشی: "لە ماوەی 2 مانگ ناوەكان تۆمار دەكرێت، پاشان خۆراكەكە لە رێگەی بریارەكانی خۆراك دابەش دەكرێت".

لە هەردوو پڕۆژەكەشدا نزیكەی 452 هەزار خێزان لە هەرێمی كوردستان سوودمەند دەبن.











باسنيوز




Top