لە ڕانیە سێ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

لە ڕانیە سێ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات، لە ڕانیە سێ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا.

ئەمڕۆ سێشەممە 1/9/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین، ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "دوای داخڵبوون و مانەوەیان بۆ ماوەی چەند ڕۆژ لە سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکانی ڕانیە، ئەمڕۆ سێ ھاووڵاتیی سنووری رانیە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا".

باس لەوەش کراوە، ئەو تووشبوانەی کۆرۆنا کە ئەمڕۆ گیانیان لەدەست داوە، دوو پیاو و ئافرەتێک بوون، پیاوەکان تەمەنیان 77 ساڵ و 57 ساڵ بوو، ئافرەتەکەش تەمەنی 57 ساڵ بوو.













باسنيوز


Top