دەرگای خۆپاڵاوتنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بۆ پۆستێكی باڵا دەكرێتەوە
بەپێی ئاگادارییەكی پەرلەمانی كوردستان كە ئەمڕۆ سێشەممە ١ی ٩ی ٢٠٢٠ راگەیاندراوە، په‌رله‌مانی كوردستان هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه بۆ خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ، ده‌توانن سیڤیی خۆیان پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروبارى په‌رله‌مان بكه‌ن.
هەروەها ڕوون كراوەتەوە، پاڵپشت به بڕگه‌ی (دووه‌م و سێیه‌م) له مادده‌ی (پێنجه‌م)ی یاسای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ژماره (٤)ی ساڵی ٢٠١٠، په‌رله‌مانی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، به مه‌به‌ستی خۆپاڵاوتن بۆ (سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ) ده‌توانن (سیڤی)ى خۆیان پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری په‌رله‌مان و لیژنه‌كان/ به‌شی كاروباری په‌رله‌مان له په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن، له ماوه‌ی (١٥) رۆژ له به‌رواری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگادارییه‌كە له سایتی فه‌رمیی په‌رله‌مانی كوردستان و رۆژنامه‌دا.
ئەو مەرجانەی كە پێویستە لە پێشكەشكاری سیڤیدا هەبێت:
ـ هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان بێت و لێی نیشته‌جی بێت.
ـ لانی كه‌م بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و له بورای مافه‌كانی مرۆڤ لێهاتوو و شاره‌زا بێ.
ـ خوڕه‌وشتی باشبێ و به تاوانێك یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێ.
ـ بەڵێننامەیەكی ده‌ستنووس پێشكه‌ش بكات كه له ماوه‌ی فه‌رمانبه‌رایه‌تییه‌كه‌یدا حزبایه‌تی نه‌كات.
ـ به‌شداریی له‌و تاوانه‌دا نه‌كردبێ كه ده‌سه‌ڵاته داپلۆسێنه‌ره‌كان ئه‌نجامیان دابێ.
باسنيوز
