لە ھەولێر ھەڵمەتێکی ھۆشیاریی تەندروستی ڕادەگەیەنرێت

لە ھەولێر ھەڵمەتێکی ھۆشیاریی تەندروستی ڕادەگەیەنرێت
لە ھەولێر ھەڵمەتێکی دیکەی ھۆشیاری تەندروستی، بە ئامادەبوونی پارێزگاری ھەولێر و وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر، ڕاگەیاندرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 1/9/2020، لە ھەولێر ھەڵمەتێکی ھۆشیاریی تەندروستی ڕاگەیاندرا، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا گوتی: "ئەم ھەڵمەتە، ھەڵمەتی ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی نوێی تەندروستییە و بۆ ھاووڵاتییانە، ھەروەھا ئەمڕۆ لە ھەولێر دەستی پێکردووە و لە ھەموو شارەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستانیش دەست پێدەکات".

باسی لەوەش کرد: "ئەو ھەڵمەتە کە لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دەبێت، بە پاڵپشتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی WHO دەبێت، ھەڵمەتەکەش بریتی دەبێت لە بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوە و چاپکراوەکان بەسەر ھاووڵاتییان و شوێنە گشتییەکان، کە تێیدا ڕێنوێنی و ھۆشیاری تەندروستی خراوەتە ڕوو"




باسنيوز
Top