ته‌ندروستی دهۆك داوای پلازمای خوێن له چاكبووه‌كان ده‌كات
له‌و باره‌یه‌وه حه‌مزه محه‌مه‌د عه‌لی، گوته‌بێژی ته‌ندروستی دهۆك به كوردستان24ی راگه‌یاند، په‌تای كۆرۆنا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه، بۆیه پێویسته خه‌ڵك پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن.
له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆكیش گوتی: دۆخه‌كه له سنووری پارێزگاكه گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار. تادێت رێژه‌ی تووشبوون زیاتر ده‌بێت. تا ئێستا ژماره‌ی تووشبووان سنووری 4 هه‌زار و 100 كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، بۆیه داوای له هاووڵاتیان كرد، پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به داواكاری به‌خشینی پلازمای خوێن گوته‌بێژی ته‌ندروستی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت پلازما ببه‌خشێت، مه‌رجه، كه ماوه‌ی 28 رۆژ به‌سه‌ر چاكبوونهوهیدا تێپه‌ڕ بووبێت.
ئاشكراشیكرد، هه‌رچه‌ند به‌رده‌وام خه‌ڵێك به‌ده‌م داواكارییه‌كانمانه‌وه دێن بۆ به‌خشینی پلازما، به‌ڵام له ئاست پێویستدا نییه و تائێستا هه‌زار و 445 كه‌س له دهۆك به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه، به‌لایه‌نی كه‌م ده‌بوایه تا ئێستا زیاتر له 400 تا 500 كه‌س سه‌ردانی ئێمه‌یان كردبا بۆ ئه‌وه‌ی پلازما ببه‌خشن.
داواشی له چاكبووانی په‌تاكه كرد، تا پێیان بكرێت سه‌ردانی بانكه‌كانی خوێن بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پلازما به تووشبووانی دیكه ببه‌خشن و ژیانی كه‌سانی دیكه له مردن رزگار بكه‌ن و به‌م كاره مرۆڤایه‌تییه‌یان ژیان بۆ كه‌سانی دیكه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، چونكه پێدانی پلازما رێژه‌ی له30%ی ئه‌گه‌ره‌كانی مردن به كۆرۆنا كه‌م ده‌كاته‌وه
k24
