حکومەت بە مەرج لە 15٪ی قەرزی نیشتەجێکردن خۆشدەبێت
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە "پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە 50ی ئەنجوومەنی وەزیران لە 05-05-2020 و لەبەر بەرژەوەندیی گشتی، رەزامەندی درا لەسەر لێخۆشبوونی رێژەی 15٪ی قەرزی پێشینە (غەرامە)ی قەرزی نیشتەجێکردن کە لە ئەستۆی هاووڵاتییانە، بەمەرجێک هەموو قەرزە کەڵەکەبووەکانی بە یەک گوژمە تاوەکو رێککەوتی 01-11-2020 بگەڕێندرێتەوە".
لە ساڵانی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان سندووقی قەرزی نیشتەجێبوونی دامەزراند و هەزاران کەس لێی سوودمەند بوون، بەشێک لەوانە بڕی 30 ملیۆن دینار قەرزیان لە حکومەت وەرگرتووە و بڕی قیستی مانگانەیان 250 هەزار دینار بوو، ئەوانەش کە بڕی 18 ملیۆن دینار قەرزیان لە سندووقەکە وەرگرتبوو، بڕی قیستی مانگانەیان 150 هەزار دینار بووە و ماوەی 10 ساڵ دیاریکرابوو بۆ دانەوەی قەرزەکانیان.
rudaw
