حكومەت خەرجییەکانی مانەوە و خواردنی قوتابیانی شنگال دابیندەکات

حكومەت خەرجییەکانی مانەوە و خواردنی قوتابیانی شنگال دابیندەکات

رۆژی سێشەممە 1ی ئەیلوولی 2020 تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی دووەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستپێدەکەن، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش خەرجیی مانەوە و خواردنی قوتابیانی شنگال لەئەستۆ دەگرێت.

عومەر عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "429 قوتابیی شنگال لە سنووری پارێزگای دهۆک بەشداریی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی دووەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەکەن، سبەی تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەن و ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت، بۆیە لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خەرجییەکانی مانەوە لە هۆتێل و خواردنی قوتابییەکان لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی دھۆك بۆ ساڵی 2020 دەبێت و دابیندەکرێت".

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆک گوتیشی "لە خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەییشدا کە ماوەی مانگێکیان خایاند، 565 قوتابیی شنگال بەشدارییان کرد و خەرجیی مانەوە و خواردنیان لەئەستۆی حکومەت بوو".


rudaw
Top