پارەی مانگی چواری مامۆستایانی وانەبێژی رواندز دابەش دەکرێت
بەپێی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز، كە، تێیدا هاتووە: "ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز دەکەینەوە بەیانی سێشەممە ڕۆژی 1/9/2020، سەردانی دیوانی پەروەردە بکەن بۆ وەرگرتنی پارەی وانەبێژی واتا تەنها مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 4ی 2020".
هەروەها داواشی لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان كردووە، بە زووترین کات لیستی وانەبێژی بۆ مانگی 5 ئامادە بکەن و بگەیەنن بە بەشی ووردبینی لە دیوانی پەروەردە، تەنها بۆ رۆژانی تاقیکردنەوەکان بۆ هەر رۆژێک 2 بەشەوانە بنووسن تەنها بۆ مامۆستایانی وانەبێژ ئەوانەی دانەمەزراون.
ژمارەیەكی زۆری وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان هەیە و لە قوتابخانەكان وانەدەڵێنەوە و بەپێی بەشەوانەكانیان پارەیان بۆ خەرج دەكرێت.
لە دوایین رێنوێنی دا وەزارەتی دارایی لە بەرژوەندی وانەبێژان بڕیاریدا پارەی ئەو مانگانەیان بۆ خەرج بكرێت كەوا بڕیاری كەرەنتیەی گشتی و پشوو درابوو.
باسنیوز
