سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو پرۆژەی گرنگی بەسەر کردەوە
سەرۆکی حکوومەت بە ئامادەبوونی دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە نزیکەوە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی بەسەر کردەوە کە پڕۆژەیەکی ستراتیجییە و ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتوچۆی نێوان هەولێر - دهۆک و ئالوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکات و بەپێی ستانداردی ڕێگەوبانی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت.
بودجەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە (157) مليۆن دۆلارە کە ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە و بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ تەواو ببێت.
دواتر سەرۆکی حکوومەت قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی شەقامی خێرای (150) مەتریی شاری هەولێری بەسەر کردەوە کە درێژییەکەی 10 کیلۆمەتر دەبێت و بەشی یەکەمی لە قۆناغی کۆتاییدایە و بودجەی ئەم بەشەی 131 ملیۆن دۆلار دەبێت.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە ئەم پڕۆژە گرنگ و ستراتیجییانە لەلایەن دەست و بازووی ناوخۆیی و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام دەدرێن. ئاماژەشی بەوە دا کە یەکێک لە کارە لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووریی و باشترکردنی ڕێگاوبانەکانی هەرێمی کوردستانە.
باسنيوز
