لە هەرێمی کوردستان 25 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

لە هەرێمی کوردستان 25 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا
بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ٢٤ کاتژمیری ڕابردوودا ١٧ هاووڵاتیی تووشبوو بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لە ڕاگەیەندراوی ژمارە ١٨٧ی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠.٨.٣١ بڵاو کراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە کۆی پێنج هەزار و ٢١١ پشکنینی نوێ، ٥٩١ تووشبووی نوێ بە پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون و بەم پێیە کۆی گشتیی تووشبوان لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٢٨ هەزار ٧٨٢ کەس..

لە ڕاگەیەندراوەکدا ئاماژە بەوەش دراوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٧٠ هاووڵاتی لە هەموو هەرێمی کوردستان لە پەتاکە چاک بوونەتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID١٩ ژمارە (١٨٧)

١. کەرەنتین: (ھیچ ھاووڵاتیەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە)

٤١ ھاووڵاتی لە کەرەنتینن لە ١ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دھۆک ماونەتەوە.

٢. پشکنین: (٥٢١١ پشکنینی نوێ)

(١٧٧٧ ھەولێر)، (٧٠٤ سلێمانی، ١٨٤ گەرمیان)، (٢٤٨١ دھۆک)، (٦٥ ھەڵەبجە)

٣. تووشبوو: (٥٩١ تووشبووی نوێ)

(١٦٩ ھەولێر)

(١١٥ سلێمانی، ٣٤ گەرمیان)

(٢٤٣ دھۆک)

(٣٠ ھەڵەبجە)

٤. چاکبوون: (٣٧٠ چاکبوون)

(٢٥٥ ھەولێر)

(٥٢ سلێمانی، ٤٣ گەرمیان)

(٢٠ ھەڵەبجە)

٥. مردن: (٢٥ مردن)

(٩ ھەولێر)

(١٢ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین)

(٣ دھۆک)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٣٠ دەرچوو)

پشکنین ٣١٣٨٥٠ (١٢٥٦٧٤ ھەولێر، ٨٧٩٥٠ سلێمانی، ٩٧٣١٩ دھۆک، ٢٩٠٧ ھەڵەبجە)

تووشبوون ٢٨٧٥٢ (١١٨٠٠ ھەولێر، ١١٩٢٠ سلێمانی، ٤١٣٧ دھۆک، ٨٩٥ ھەڵەبجە)

چاکبوون ١٨٠٤٩ (٧٦٨٠ ھەولێر، ٨١١٤ سلێمانی، ١٤٤٥ دھۆک، ٨١٠ ھەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٩٦٢٩ (٣٧١٢ ھەولێر، ٣٢٠٦ سلێمانی، ٢٦٤٣ دھۆک، ٦٨ ھەڵەبجە)

مردن ١٠٧٤ (٤٠٨ ھەولێر، ٦٠٠ سلێمانی، ٤٩ دھۆک ، ١٧ ھەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی ھەرێمی کوردستان

٣١ی ئاب ٢٠٢٠













باسنيوز


Top