وەزارەتی دارایی داوایەک ئاراستەی وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات

وەزارەتی دارایی داوایەک ئاراستەی وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوایەک ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات.

بەپێی گستاندنی ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠٢٠ی وەزارەتی دارایی و واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە و تێیدا سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە کە بەمەبەستی تەواوکردن و پێشکەشکردنی بەیاننامەی دارایی (بیان مالی) هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارایی ٢٠١٩ لەلایەن وەزارەت بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پێویستە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان بەیاناتی دارایی و میزانییەی پێداچوونەوەی یەکەکانی خەرجکردنیان بۆ ساڵی دارایی ٢٠١٩ بە زووترین کات ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری بکرێت.

هەروەها لە گشتاندنەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەش خراوەتە روو، کە بەپێچەوانەوە فەرمانبەری تایبەتمەند بەرپرس دەبێت لە دواکەوتنی.













باسنيوز


Top