مەسەدە و حزبێکی سووری رێککەوتنێک واژۆ دەکەن
رێککەوتنەکە، رێککەوتنی لێکتێگەیشتنە و ئەمڕۆ دووشەممە 31-8-2020 لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا لەنێوان مەسەدە و پارتی ئیرادەی میللیی سووریا، لە نێوان ئیلهام ئەحمەدی سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری مەسەدە و قەدری جەمیل، ئەمینداری گشیی پارتی ئیرادەی میللیی سووریا، واژۆ کراوە.
بەپێی رێککەوتنەکە، مەسەدە رازی بووە هەسەدە، کە لە رۆژئاوای کوردستان بۆ شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دروست بووە و ئەمریکا پاڵپشتی دەکات، ببێتە بەشێک لە سوپای رژێمی سووریا.
خاڵەکانی رێککەوتنەکە:
- یەکپارچەیی خاکی سووریا
- کێشەی سووریا بە رێگای سیاسی و دانوستاندن چارەسەر دەبێت
- دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیموکراتیی دادپەروەر بۆ کێشەی کورد لە سووریا
- سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئیدارەی خۆجێیی رۆژئاوای کوردستان
- سوپای عەرەبیی سووریا سوپایەکی نیشتمانیی گشتیی سووریایە و پێویستە هەسەدە ببێتە بەشێک لەو سوپایە
باسنيوز
