موشەکی فالکۆن-9 چەند مانگێکی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات
کۆمپانیای سپەیس ئێک-ی ئەمریکی، توانیویەتی بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە موشەکی فالکۆن-9 رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات، کە هەڵگری مانگی دەستکردی SAOCOM 1B-ی ئەرجەنتینی و دو مانگی بچوکی دیکە بوە.
موشەکی فالکۆن-9 هەڵگری مانگی دەستکردی SAOCOM 1B-ی ئەرجەنتینی بوە، کە تایبەتمەندە بۆ چاودێریکرنی کەشی سەر زەوی
کۆمپانیای سپەیس ئێک-ی ئەمریکی، شەوی رابردو لە فڕۆکەخانەی کیب کاناڤێراڵی تایبەت بە بۆشایی ئاسمان لە ویلایەتی فلۆریدا، بۆ جاری دوەم موشەکی فالکۆن-9ی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد، کە هەڵگری مانگی دەستکردی SAOCOM 1B-ی ئەرجەنتینی بوە، کە تایبەتمەندە بۆ چاودێریکرنی کەشی سەر زەوی.
مانگی دەستکردی SAOCOM 1B-ی ئەرجەنتینی دەتوانێت چاودێری رەوشی کەشوهەوای زەوی بکات و رێژەی شێ لە خۆڵدا بپێوێت و زانیاری پێویست لەسەر کەرتی کشتوکاڵی و دارستانەکان کۆبکاتەوە.
موشەکی فالکۆن-9 هەڵگری دو مانگی دەستکردی بچوک بو کە ئەرکیان لێکۆڵینەوە دەبێت لە کاریگەرییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لەسەر مانگە دەستکردەکان
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتوە، موشەکی فالکۆن-9 هەڵگری دو مانگی دەستکردی بچوک بە ناوی GNOMES 1 و Tyvak 017بو ، ئەرکیان لێکۆڵینەوە دەبێت لە کاریگەرییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لەسەر مانگە دەستکردەکان.
خەندان
