هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، ئاگاداری شوفێران دەکەنەوە کە شەقامی سەرەکی هەولێر ـ گوێڕ ڕۆژی دوشەممە بەمەبەستی چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی بەشێکی شەقامە سەرەکیەکە لە نزیک دەروازەی کۆمەڵگای کۆگاکان بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت.
ئەوەش هاتوە، تەنها سایدێک لەو شوێنەدا بەکاردێت، بۆ ئەو مەبەستە پۆلیسی هاتوچۆ هەڵدەستن بە ڕێکخستنی جوڵەی هاتوچۆی شەقامی ناوبراو، کارەکانی چاکردنەوەکەش شەو و ڕۆژ بەردەوامی دەبێت بۆ مەبەستی هەرچی زوتر تەواوبونی کارەکان.
خەندان
