پۆلیسی رانیە: هاونیشتمانییەک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە سەربان گیانی لەدەستدا
رووداوەکە کاژێر 05:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 30-08-2020 روویداوە، شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی رانیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هاونیشتمانییەکە لە رەگەزی نێرە و تەمەنی 42 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزە لە رانیە.
پۆلیسی رانیە گوتەی کەسوکارەکەی وەرگرتووە و ئاماژەیان بەوەداوە کە لەکاتی کارکردن لە سەربانی ماڵی خۆیان کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری رانیە، تەرمەکەی رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوام
rudaw
