جۆرە فێڵكردنێك لە خهڵكى ئاشكرا دەبێت
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر ڕایگەیاند: "چەند حاڵەتێك هەبوون خەریكە دەبێتە دیاردە، لە سووپەرماركێت و مۆڵ و ئەو شوێنانەی پێداویستیی خهڵكى دەفرۆشن، جیاوازی لە نرخی سەر كاڵاكان و ئەو پسوولەیە هەیە، كە دەدرێتەوە خهڵكى".
گوتیشى: "لەو شوێنانە لەسەر كاڵاكان و ڕەفەی كاڵاكان نرخێك نووسراوە، بەڵام لای كاشێرەكان و كارمەندی ژمێریاری، نرخەكە بە جۆرێكی دیكهیه و نرخەكان زیاترە".
هێمن سەید موراد جەختی لهوهش كردەوە، ئەم جۆرە كارانە سەرپێچییە و فێڵكردنە لە خهڵكى، ئاماژهى بهوهش دا: "ئەمەی دەكرێت سەرپێچییە و لەگەڵ ڕێنوێنییهكانى چاودێریی بازرگانی ناگونجێت، بۆیە سزای دەیان شوێنمان داوە و لە هەر شوێنێكیش ئەم كارە بكرێت، ڕێكاری خۆمان دەگرینە بەر".
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر باسى لهوهش كرد، لەو ماوەیەدا بەهۆی ئەم سەرپێچییە 24 شوێنیان سزا داوە، ڕوونیشى كردهوه: "تیمەکانی ئێمە چاودێریی ئەم پرسە دەكەین، سزای سەرپێچیكاران دەدەین و چاوپۆشی لە کەسیش ناکەین، سزای دارایی و پێبژاردنمان بەو شوێنانە كردووە و لە حاڵی دووبارەبوونەوەیاندا ڕێكاری دیكه دەگرینە بەر".
باسنیوز
