رووسیا لەبارەی رێککەوتنێکی نەوتی داوای روونکردنەوە لە هەسەدە دەکات
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (هاوار نیوز)، شاندێكی ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات (مەسەدە)ی باڵی سیاسیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە سەرۆكایەتی ئیلهام ئەحمەد، ماوەی دوو ڕۆژە لە رووسیایە.
بەپێی زانیارییەکان، شاندەکەی مەسەدە بە نوێنەرایەتیی هەسەدە لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆدەبێتەوە و بڕیارە گفتوگۆ لەبارەی رێككەوتنی نەوتی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ ئەمریکا، بكەن.
پێشتر کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا بە سەرپەرشتی مەزڵوم کۆبانێی فەرماندەی هەسەدە و لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکا، کە نزیکە لە سەرۆکی وڵاتەکەیەوە، رێکەوتنێکیان بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتیەکانی رۆژئاوای کوردستان، واژۆ کرد.
هەریەکە لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، رووسیا، ئێران و تورکیا، دژایەتیی خۆیان بۆ ئەو رێککەوتنەی هەسەدە و ئەمریکا راگەیاندووە.
باسنيوز
