كاتى ته‌واوبوونى ئۆتۆبانی نێوان هه‌ولێر و دهۆك ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، تیمەكانی كاركردن ھەوڵەكانیان چڕ كردووەتەوە بۆ كۆتایی ئەمساڵ ئۆتۆبانى ھەولێر بۆ دھۆك تەواو بكرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30/8/2020، مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارێزگاى هه‌ولێرى ڕاگه‌یاندووه: "تیمەكانی كاركردن ھەوڵەكانیان چڕ كردووەتەوە بۆ كۆتایی ئەمساڵ ڕێگای ھەولێر بۆ دھۆك تەواو بكرێت و كراوەتە دوو بەش، بەشی یەكەم لە شەقامی 120 مه‌تری تا دەگاتە ئۆڤەرپاسی گەزنە، كە قۆناغێكە و لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە سەرپەرشتی دەكرێت، بەشی دووه‌م لە ئۆڤەرپاسی گەزنە بۆ گوندی چەمە، كه لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە سەرپەرشتی دەكرێت".
باسى له‌وه‌ش كردووه: "بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ ھەردوو سایدی ڕێگاكە تەواو بكرێت و بكەوێتە خزمەت ھاووڵاتییان، كە لە سەنتەری شاری ھەولێر تا پردی گۆپاڵە 38 كیلۆمەترە و بەشێوەیەكی پێشكەوتوو دروست دەكرێت".
مەسعود كاڕەش ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "بە تەواوبوونی ڕێگاكە، ھەولێر زیاتر دەبووژێتەوە، لەبەر ئەوەی ئۆتۆبانێكی نێودەوڵەتییە و ھەولێر بۆ دھۆك و ئیبراھیم خەلیل زۆر نزیك دەكاتەوە، ئەوەش كاریگەریی خۆی دەبێت لەسەر ڕەوتی ھاتوچۆ، بە تایبەتی بۆ شارێكی وەك ھەولێر كە پایتەختی ھەرێمی كوردستانە".
باسنيوز
