پەرلەمانی کوردستان دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە
پەرلەمانتارێکی کوردستان ئاشکرای دەکات کە لە پێی ماددەی((٧)ی پەیڕەوی ناوخۆ لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پەرلەمان دەست بە دانیشتنەکانی دەکاتەوە.
وەیسی سەعید وەیسی، پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە(باسنیوز)ی راگەیاند: “پەرلەمانی کوردستان لە ساڵێکدا دوو وەزیری گرێدانی هەیە یەکەمیان خولی بەهارەیە کە لە ماوەی رابردوودا کۆتایی پێهات و دووەمیان خولی پایزەیە کە بڕیارە لە ڕێکەوتی(١-٩-٢٠٢٠) دەست پێ بکات”.
راشیگەیاند کە تا ئێستا بەرنامەی کاری یەکەم کۆبوونەوەی ئەم وەرزەی پەرلەمان تەنیا کردنەوەی وەرزی نوێی یاسادانانە بەڵام بەرنامەی کاری دیکە بۆ دانیشتنەکە دەبێت و ئەم وەرزە تاکو کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم دەبێت.
basnwes
