پێشنیازکراوە سەرەتای مانگی 10 خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێبکاتەوە

پێشنیازکراوە سەرەتای مانگی 10 خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێبکاتەوە
بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، ئەنجوومەنی وەزارەت پێشنیازیکرد بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 سیستمی خوێندنی تێکەڵاو پەیڕەوبکرێت و پێشنیازیشکراوە سەرەتای مانگی 10 خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێبکاتەوە.

د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "پێشنیازکراوە کە کۆتایی مانگی 9 و سەرەتای مانگی 10 دەوامی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ئەمساڵی خوێندن دەستپێبکاتەوە".

بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات، سیستمی خوێندنی تێکەڵاو بەوجۆرەیە کە ئەو کۆلێژ و بەشانەی وانەی پراکتیکییان هەیە دەگەڕێنەوە کامپسی زانکۆ و پەیمانگەکان ئەوانیشی وانەکانیان تیۆرین بەشێوەی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین دەبێت.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا ‌و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی ‏كوردستان بۆ چۆنیەتی دەستپێكردنی دەوام لە ساڵی نوێی خوێندن ‏کۆبووەوە و دوای چەند کاژێرێک کۆبوونەوەکە کۆتاییهات.

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و ‏خوێندنی باڵا لە ‏‏پەرلەمانی كوردستان ‏بە رووداوی راگەیاندبوو، کە لە مانگی ئەیلوولدا پرۆسەی خوێندن لە هیچ قۆناخێكی خوێندن ‏دەست پێناكاتەوە، بۆ پرۆسەی خوێندنی لە زانكۆ‌ و پەیمانگەكانیش ‏سیستەمی ئاوێتە بە گونجاو دەزانێ‌، كە خوێندنە بە هەر دوو شێوازی ‏ئەلیكترۆنی ‌و ناو كامپەسی زانکۆکان بێت.

بە گوتەی عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، ئێستا عێراقیش بڕیاریداوە بەو جۆرە خوێندنی ‏زانكۆ ‌و پەیمانگەكان لە06-12-2020 دەستپێبكات.‏

لە چوارچێوەی رێکارەکانی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، لە کۆتاییەکانی مانگی شووباتی ئەمساڵ، ناوەندەکانی خوێندن داخران و دواتر خوێندن کرا بە ئۆنلاین



rudaw
Top