ڕێگای شەقڵاوە - میراوە دادەخرێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29/8/2020، قایمقامیه‌تى قه‌زاى شه‌قڵاوه، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "به مه‌به‌ستى قیڕتاوكردنى ڕێگاى سه‌ره‌كیی سۆرك له شه‌قڵاوه (شه‌قڵاوه - میراوه)، ئەمشەو لە كاتژمێر 10ی شەوه‌وه، ڕێگای سەرەكیی سۆرك تا كاتژمێر10ی شەوی سبه‌ى داده‌خرێت".
داوا له شۆفێرانى بارهه‌ڵگر كراوه، ڕێگاى گوندی لاسە بە ئاراستەی ڕێگای هیران بەكار بهێنن، هەروەها ئۆتۆمبێلی ئاسایی نەفەرهەڵگر، دەتوانن تونێلی ماوەران بەكار بهێنن.
باسنيوز
