ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی دەسپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگەکان کۆ دەبێتەوە

ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی دەسپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگەکان کۆ دەبێتەوە


بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە٢٩ی٨ی٢٠٢٠ ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ گفتگۆکردن لەبارەی دەسپێکردنەوەی دەوامی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان کۆ ببێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2020.8.29 ئەنجوومەنی وەزارەت کۆ دەبنەوە و لەبارەی میکانیزمەکانی دەسپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگەکان گفتگۆ دەکەن.

گوتیشی: بۆ دەسپێکردنەوەی دەوام چەند پێشنیازێک ئامادە کراون کە ئەوانیش خوێندن بە ئۆنلاین بێت، یان ھاوشێوەی ساڵانی دیکە بێت، یان ماوەیەک دوا بخرێت تا ئەوکاتەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم دەبنەوە.

ھەر بەپێی زانیارییەکان دەرئەنجامەکانی کۆبوونەوەکە دەبرێتەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و دواتر بڕیار لەبارەی پێشنیازەکان دەدرێت.









باسنيوز
Top