گەنجێک لە رووباری سیرواندا خنکا و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە
ئەو گەنجەی خنکاوە، بە گوتەی محەممەد غازی کە کوڕە مامیەتی، ناوی رەوا شێرزادە و لەگەڵ هاوڕێکانی بۆ مەلەکردن چوونەتە سەر رووباری سیروان. دواتر لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.
ئەنوەر ئیبراهیم، بەرپرسی تیمی غەواسی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تەرمی ئەو گەنجە هێشتا نەدۆزراوەتەوە، چونکە ئاوەکە زۆرە، "داوامان لە بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دەربەندیخان کردووە بۆ سبەی ئاوەکە بگرنەوە، ئێمەش بە سەرجەم کارمەند و تیمەکانەوە لە کاژێر 06:00ـی بەیانییەوە دەستدەکەین بە گەڕان.
بەپێی ئاماری بەرگریی شارستانیی گەرمیان، ئەوە حەوتەم کەیسی خنکانە لەو سنوورە لە ئەمساڵدا و هەشت کەسیش لە خنکان رزگارکراون.
rudaw
