بەها ئەعرەجی: ئێران بۆ هەڵبژاردن هێزە شیعییەكانی عێراق لە یەك هاوپەیمانییدا كۆدەكاتەوە

بەها ئەعرەجی: ئێران بۆ هەڵبژاردن هێزە شیعییەكانی عێراق لە یەك هاوپەیمانییدا كۆدەكاتەوە
جێگری پێشووتری سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد كۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵ دەدات لایەنە شیعییەكان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیەتییەكی یەكگرتوودا بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو یەك بخات.

بەها ئەعرەجی سەركردە لە ڕەوتی سەدر و جێگری پێشووتری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند لەلایەن ئێرانەوە هەوڵێك هەیە تاوەكو هێز و لایەنە شیعییەكان لە چوارچێوەی یەك هاوپەیمانییەتی كۆبكاتەوە و پێكەوە بچنە نێو هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق.

ئەوەشی ئاشكرا كرد هەندێك لە لایەنە شیعییەكان ئەو پێشنیازەیان ڕەت كردووەتەوە، چونكە بارودۆخ لە عێراقدا گۆڕاوە و وەك پێشتر نەماوە.


گوتیشی “یاسای هەڵبژاردن و بە دیاریكراوییش شێوازی دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن، شێوازی هاوپەیمانیەتییەكانی هەڵبژاردن دەستنیشان دەكەن”.

ئەعرەجی لە لێدوانەكەیدا جەختی كردەوە كە ئەگەر هەر پارێزگایەك وەك یەك بازنەی هەڵبژاردن دابنرێ، ئەوا دەكرێ هاوپەیمانییەتیی تەقلیدی وەك پێشتر هەبێت، بەڵام ئەگەر فرە بازنەیی هەبێت، ئەم جۆرە هاوپەیمانێتییە ناكرێت.












باسنیوز


Top