تەقینەوەیەك لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕووی دا
بەپێی ئەو زانیارییانەى لە سەرچاوە ناوخۆییەكانی شارەكەوە دەست كەوتووە، ماتۆڕسكیلێك لە نێو بازاڕی شاری سەرێكانی تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە لانی كەم، پێنج كەس بریندار بوون.
تا ئێستا نازاندرێت تەقینەوەكە لە لایەن چ گرووپ و لایەنێكەوە ئەنجام درا.
پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، ئەنجوومەنی ناوخۆیی سەر بە توركیا لە شاری سەرێكانی، هەڵپەساردنی كارەكانی بەهۆی دامەزراندنی بەڕێوەبەرێك لە سنووری شارەكە راگەیاند بەو پاساوەی كە كەسە دامەزراوەكە خەڵكی دەرەوەی شارەكەیە. دواتریش لە شەوی ڕابردوودا پێكدادان لە نێوان میلیشیاكانی (قەڵغانی حەسەكە) و عەشیرەتەكانی سەر بە میلیشیای (حەزات) ڕووی دا و بەهۆیەوە لە هەردوولا قوربانی هەبوو.
باسنيوز
