قایمقامى سۆران: له سۆران 42 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27/8/2020، كرمانج عزه‌ت ده‌رگه‌ڵه‌یی، قایمقامى سۆران، له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه، له 129 پشكنینى نوێى كۆرۆنا، 42 تووشبووى نوێى په‌تاكه له سۆران ده‌ستنیشان كران.
قایمقامى سۆران باسى له‌وه‌ش كردووه، حه‌وت كه‌س له تووشبووه نوێیه‌كان دانیشتووى ڕواندزن، یه‌كێكیان دانیشتووى چۆمانه، یه‌كێكى دیكه‌شیان دانیشتووى مێرگه‌سۆره، ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌موویان دانیشتووى سۆرانن.
باسنيوز
