حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشینان و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان دروست ده‌كات
له‌مباره‌شه‌وه موخلیس سەلیم موراد، بەڕێوبەری گشتی یاسایی و دارایی له دەستەی وەبەرھێنانی كوردستان باسی ئەو پلانە دەكات و ئاشكرایده‌كات، ئه‌و پلانه سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
هاوكات مه‌حمود ئیسماعیل، سەرۆكی كۆمەلەی كرێنیشینان دەلێت: لە ھەرێمی كوردستان لە سالی 2004ـه‌وه تا ئێستا، بە ھەموو پارێزگاكانه‌وه 90 ھەزار كرێنشین ناویان تۆمار كراوە. ئاماژەی به‌وه‌شدا، چەندین پڕۆژەی تایبەت بە كرێنشینان لە لایەن حكومەت بودجەیان بۆ تەرخان كراوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا تەواو دەبن.
لە ساڵی 2004ـه‌وه تا ئێیستا زیاتر لە 171 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون مۆڵه‌تیان لە دەستەی وەبەرھێنان وەرگرتووه، لە وانەش 22 هه‌زار و 586 یەكەی تایبەت بووە بە یەكەی سندوق، كە بۆ كەسانی كەمدەرامەت تەرخان كراوە و پلانی حكومەت وایە، بۆ 6 ساڵی داھاتووش نزیكەی 10 ھەزار یەكەی دیكەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران و كرێنشینان دروست بكات.
k24
