رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلەکانی سوپای ئەمریکا و رووسیا لە رۆژئاوای کوردستان روویدا
دوو بەرپرسی ئەمریکی بە ئاژانسی رۆیتەرزیان گوتووە، سەربازە ئەمریکییەکان بە بەریەککەوتنی ئۆتۆمبێلەکانیان برینداربوون و هیچ شەڕە تەقەیەک لەنێوان هێزەکانی ئەمریکا و رووسیا رووینەداوە.
ئەو دوو بەرپرسە کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرابکرێت دەڵێن، رووداوەکە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا روویداوە، دەشڵێن "برینی سەربازەکانیان سووکە".
پێنتاگۆن هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە، بەڵام پێشتر چەندینجار بینراوە و ڤیدیۆش تۆمارکراوە کاتێک ئۆتۆمبێلەکانی رووسیا و ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان رێ بەیەکدی دەگرن؛ ئەمەش یەکەمجارە بەریەککەوتنی ئۆتۆمبێلەکانیان رووبدات.
rudaw
