لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە 10 رۆژ هێڵی ئینتەرنێت بۆ ماوەی چوار كاژێر رادەگیرێت
لە راگەیێندراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندندا هاتووە "لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە، ئاماژە بە نووسراویان لە 25ی ئابی 2020 سەبارەت هاوكارییان لە رۆژانی تاقیكردنەوەكاندا بە راگرتنی هێڵی ئینتەرنێت لەكاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی (12)ی ئامادەیی، كە لە 1ی ئەیلوول تا 10ی ئەیلوول ئەنجامدەدرێت، هێڵی ئینتەرنێت بۆ ماوەی چوار كاژێر دەبڕدرێت".
ئهمڕۆ چوارشهممه 26ی ئابی 2020 وەزارەتی گواستنەوە و گهیاندن كاتهكانی بڕینی هێڵی ئینتهرنێتی ئاشكراكرد، بڕینی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی كۆمپانیاكان لە رۆژانی تاقیكردنەوەكاندا لە كاژێر 06:00 تاوەكو 10:00ی بەیانی دەبێت
rudaw
