لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش‌دا داوای چارەسەركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كرا
ئەمڕۆ له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا، جێنین هانس پلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق گوتی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تا ئێستا بڕگه‌كانی ده‌ستوور وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ نه‌كراون.
پلاسخارت لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵیی عێراقەوە رایگه‌یاند كە گفتوگۆیەکی بنیادنەرانە تاکە چارەسەرە و چەندین جاریش ئه‌مه‌ی دووپات كردووەتەوە.
گوتیشی ئەو دەستوورەی عێراق كە ساڵی 2005 نووسراوەتەوە، جێبەجێنەکردنی ھەموو بڕگە و ماددەکانی دەستوور وه‌ك چۆن له ره‌شنووسه‌كه‌دا هاتووه، ھۆکاری ناکۆکی و کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدایە.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كە دوای 15 ساڵ ھێشتا رێکەوتن لەسەر سیستەمی فیدراڵی، وزە، سامانە سروشتیەکان، ناوچە کێشەلەسەرەکان، ئەرك و مافەکانی ھەردوولا نەکراوە، ئێستاش ھەردوولا گەیشتوونەتە رێکكەوتنێکی سەرەتایی، بە تایبەتی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانەوە، ئەمەش کارێکی باشە و پێشوازی لێ دەکەن.
دووپاتیشی كرده‌وه كە مانگی پێنج لە راپۆرتەکەیدا باسی لەوە کردووە لە ھەرێمی کوردستاندا چاکسازی و لەناوبردنی گەندەڵی دەستی پێکردووە، نابێ ھیچ شتێك لەسەر ئەم رێچکەیە لایانبدات.
باسنيوز
