بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەست بەكار بوو

بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەست بەكار بوو
ئەمڕۆ كەریم سلێمان، وەک بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست بەكار بوو.

وەزارەتی کشوتکاڵ لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی8ی2020، كەریم سلێمان، وەک بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ دەست بەكار بوو، لەسەرەتاشدا بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەخێرهاتنی بریكاری وەزارەتی كرد، بەناوی ئەنجوومەنی راوێژكاری وەزارەت پیرۆزبایی ئاراستە كرد.

ئەوەش خراوەتە روو، کە وەزیری کشتوکاڵ تیشكی خستەسەر هەنگاوەكانی وەزارەت لەماوەی رابردوو بۆ بەرەو پێشبردن و بووژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری، راشیگەیاند: "بەهەماهەنگی و یەك تیمی دەتوانرێت سەركەوتووبین لە بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری، بەم نیەتەش دەستمان پێكردووە و بەردەوام دەبین".

لای خۆشییەوە كەریم سلێمان، بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاس و پێزانینی ئاراستەی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كرد، ئاماژەی بەوەشكرد، دەتوانین بەیەكەوە خزمەتی كەرتی كشتوكاڵ بكەین و ئامانجیشمان بەرەوپێشبردنی ئەم كەرتەیە.











باسنيوز


Top