وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن
لە نووسراوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندندا کە واژۆی ئازاد عومەر مووسا بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی لەسەرە، هاتووە: "لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ی ساڵی خوێندنی (٢٠١٩ -٢٠٢٠) کەلە ڕێکەوتی (٢٠٢٠.٩.١) تاکوو (٢٠٢٠.٩.١٠) ئەنجام دەدرێن، بەپێی خشتەی هاوپێچ بە خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی کۆمپانیاکان لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر (٦ تاکوو ١٠)ی بەیانی دەبڕدرێن".
هاوکات داوا لە کۆمپانیاکان ئینتەرنێت کراوە بە بێیارەکەوە پابەند بن کە بۆ نەهێشتنی دیاردەی گزی و (غەش)ە و یارمەتی پاڵپشت بن.
باسنيوز
