خشتەی ئەو ( 12) مووچەیەی لە لایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە

خشتەی ئەو ( 12)  مووچەیەی لە لایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە
خشتەی ئەو دوازدە مووچەیە بڵاو كرایەوە كە لە ١٣ مانگی تەمەنی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا دابەشكراوە.

بەپێی خشتەكە، كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگەكانی (٤، ٥، ٦، ٧، ٨ و ٩)ی ٢٠١٩ی لە مانگەكانی حەوتەوە تاوەكوو مانگی ١٢ دابەش كردووە كە سەرجەمی مووچەی مانگەكان كردوویەتی بە پێنج تریلیۆن و ٣٤٢ ملیار و ٥٤٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دینار.

هەروەها مووچەی مانگەكانی (١٠، ١١ و ١٢)ی ساڵی ٢٠١٩ و مووچەی مانگەكانی (١ و ٢ و ٣)ی ساڵی ٢٠٢٠ی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا دابەشكردووە كە سەرجەمی مووچەی دابەشكراوی ئەمساڵ پێنج تریلیۆن و ٣٦ ملیار و ٧٦٥ ملیۆن و ١٥٠ هەزار و ٧٢٠ دینار بووە.

پێشتر لە چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ ژمارەیەك كەناڵی میدیایی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گەیاندبوو: "تەمەنی ئه‌م كابینه‌یه‌ ١٣ مانگه‌. له‌م ماوه‌یه‌دا ١٢ مووچه‌مان دابه‌شكردووه‌. خه‌ڵكێك بیه‌وێت راستییه‌كان بزانێت ئه‌و شتانه‌ ده‌زانێت". هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و سێ مووچه‌ی له‌ كابینه‌ی پێشوو، به‌ قه‌رز یان به‌ پاشه‌كه‌وت حیساب كرابوون و نه‌درابوون، ده‌بێت بمێننه‌وه‌ به‌ پاشه‌كه‌وت. ئه‌م حكوومه‌ته‌ به‌رپرسه‌ به‌رامبه‌ر به‌و مووچانه‌ی مانگانه‌ ده‌یدات. ئه‌م حكوومه‌ته‌ ته‌نیا‌ نه‌یتوانیوه‌ دوو مووچه‌ وه‌ك خۆی بدات و خۆی گونجاند له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه‌ بودجه‌ی له‌به‌ر ده‌ست بوو".














باسنيوز




Top