له سۆران 33 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26/8/2020، كرمانج عزه‌ت ده‌رگه‌ڵه‌یی، قایمقامى سۆران، له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه، له پشكنینه‌كانى ڕۆژى 24ى 8 كه 92 پشكنینى كۆرۆنا بوون، 33 تووشبووى نوێى په‌تاكه له سۆران ده‌ستنیشان كران.
قایمقامى سۆران باسى له‌وه‌ش كردووه، یه‌كێك له‌و 33 تووشبووه دانیشتووى ڕواندزه، تووشبووه‌كانى دیكه‌ش هه‌موویان دانیشتووى ناو سۆرانن و له‌م گه‌ڕه‌كانه‌ن: شەھیدانی ئازادی، ھەرێم، بارزان، ئازادی، نەورۆز، بەختیاری، شۆڕش، زانیاری، ڕاپەڕین، برادۆست و مهجیدئاوا.
باس‌نیوز
