دانیشتووانی چەند گوندێک لە سۆران کارکردنیان لە کارگەی ریسایکلین راگرت
زێندین حوسێن، سه‌رپه‌رشتیاری كۆمپانیای پاپا گرووپ له سۆران رایگەیاند "ده‌ستمان به كاركردن بۆ دروستكردنی كارگه‌ی دووباره به‌كارهێنانه‌وه كردووه و ده‌مانه‌وێت له ماوه‌ی هه‌شت مانگدا كارگەکە بكه‌وێته گه‌ر، رۆژانه كارگه‌كه 400 تۆن زبڵ و خاشاك لێكجیاده‌كاته‌وه و له هه‌ر چوار قه‌زاكانی سۆران، چۆمان، رواندز و مێرگه‌سۆر خاشاكه‌كه‌ی بۆ ده‌هێندرێت".
هاونیشتمانیانی ژماره‌یه‌ك گوندی سنووری سۆران ناڕازین له دروستكردنی كارگه‌كه، موڵكه‌كه به هی خۆیان ده‌زانن و رێگه‌ناده‌ن كاركردن بۆ دروستكردنی كارگه‌كه به‌رده‌وامبێت.
هاونیشتمانییەک ئاماژەی بەوە کرد، به چوار گوندی ناوچه‌كه ته‌نها ئه‌و رووبه‌ره زه‌ویه‌یان هه‌یه سوودی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریی هه‌بێت، دەشڵێت "جێگای قبووڵكردن نییه لێمان داگیرکەن".
هاونیشتمانییەکی دیکە وەرگرتنی قەرەبوو رەتدەکاتەوە و دەڵێت "قه‌ره‌بوومان ناوێت و داوای هیچ ناكه‌ین، تاكه داوامان ئه‌وه‌یه نابێت كارگه لێره دروستبكرێت و با بیگوازنه‌وه شوێنێكی دیكه".
مانگانه حكومه‌ت بڕی 12 ملیار دینار ده‌داته كه‌رتی تایبه‌ت له به‌رامبه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌رجه كۆمپانیاكان كارگه‌ی ریسایكلینیان هه‌بێت.
كاوه نه‌جم، سه‌رۆكی شاره‌وانیی سۆران دەڵێت "یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی حكومه‌ت بۆ كۆمپانیاكانی پاككردنه‌وه ئه‌وه‌یه کە ده‌بێت سیسته‌می دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌یان هه‌بێت و له سۆرانیش هه‌مان سیاسه‌ته كه له‌ژێر چاودێریی حكومه‌ت ده‌ست به كاری ریسایكلین بكرێته‌وه".
ته‌نها له سنووری سۆران و قه‌زاكانی چۆمان، رواندز و مێرگه‌سۆر، رۆژانه نزیكه‌ی 400 تۆن زبڵ و خاشاك كۆده‌كرێنه‌وه، بۆ له‌ناوبردنی ژێر گڵ ده‌خرێت، بەڵام زۆرجاریش ئاگر له خۆڵ و خاشاكه‌كه ده‌كه‌وێته‌وه.
rudaw
