چەکدارەکانی سەر بە تورکیا دوو هاووڵاتیی کورد لە عەفرین دەڕفێنن

چەکدارەکانی سەر بە تورکیا دوو هاووڵاتیی کورد لە عەفرین دەڕفێنن
میلیشیا چەکدارییەکانی سەر بە تورکیا دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، دەڕفێنن.

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دوو هاووڵاتییە کوردەکە بە هەماهەنگیی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی تورکیا رفێندراون و بە تۆمەتی جیاجیا، خراونەتە ژێر لێکۆڵینەوە.

رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین ناوی دوو هاووڵاتییەکەی ئاشکرا کردووە، کە بریتین لە؛

- محەمەد قەرە بن مامەدی، خەڵکی عەفرین و تەمەن 55 ساڵ

- خەلیل حاجی ئۆسۆ، موختاری گوندی راجەی سەروو

لە کاتی داگیرکردنی عەفرینەوە لەلایەن میلیشیا توندڕەوە سوورییەکانی سەر بە تورکیا، چەکدارانی ئەو میلیشیایانە بەردەوام هاووڵاتییانی کورد دەڕفێنن و دەکوژن و دەست بەسەر موڵک و ماڵیاندا دەگرن.












باسنيوز

Top